ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ دایە "فاتمە یاسینی" دایکی شەهید "شەهاب ڕەسووڵی" لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە گوندی "هێشماوا"ی سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتمە ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو کە کوڕێکی بە ناوی "شەهاب ڕەسووڵی" بە حوکمی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا.
هەروەها کوڕێکی دایە "فاتمە" بە ناوی "مەسعوود ڕەسووڵی" ئێستا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پێشمەرگەیە.
دایە فاتمە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.