![](/content/upload/1/news/55176_w920.jpg)
بە دوای هێرشی گرووپێکی شیعە بۆ سەر بینای باڵوێزخانەی "کۆماری ئازەربایجان" لە لەندەن، پۆلیسی ناوچەی "کنزینکتۆن و چێلسی" هەشت کەسیان دەسبەسەر کردووە.
گرووپێکی ٢٠ هەتا ٣٠ کەسی لە بەردەم بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان کۆ بوونەتەوە و ئاڵای "یا حوسێینـ"ـیان هەڵداوە و ئاڵا ی "ئازەربایجانـ"ـیان بە بێڕیزییەوە هێناوەتە خوارەوە و هەروەها دروشمی "لەبەیک یا حوسێـ"ـینیان لەسەر دیواری ئەم شوێنە نووسیوە.
ئەو هێرشە داوی ئەوە ڕووی داوە کە دیسان شەڕی کوژاوەی نێوان "کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان" دوای چەند مانگ دەستی پێ کردووەتەوە و "کۆماری ئازەربایجان" چەند ناوچەی ستراتێژیکی خستووەتە ژێر دەستی خۆی.
لە کاتی ئەو شەڕەدا بڵاڤۆکی "فارێن پالیسی" بڵاوی کردبووەوە کە شەڕی نێوان "ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان" دۆخێکی خراپ بۆ ئێران دروست دەکات. لەنێوخۆی ئێراندا گەمارۆکانی ئامریکا دۆخێکی سەختی بۆ ئێران دروست کردووە. لە دەرەوەش وڵاتانی عەرەبی خەریکی مامەڵەی ژێئۆپۆلیتیکی خۆیانن.