کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووباری "گادەر" بەهۆی هەڵگرتنی خیزی لەڕادەبەدەر بەرەو وشکبوون دەچێت

12:49 - 10 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێژیم لە شاری "شنۆ" بە بیانووی ئاوەدانکردنەوە و خیزکردنی ڕێگاوبانەکان و هەڵگرتنی خیز لە ڕووباری گادەر بووەتە هۆی قووڵبوونی ئەو ڕووبارە.

خەڵک سەبارەت بەو بابەتە نیگەرانن کە ئاوی ڕووباری "گادەر" کەمی کردووە و لە ئاکامدا بەرەو وشکبوون دەچێت و پیشە کشتوکاڵییەکانیش کە بە ئاوی ئەو ڕووبارە ئاودێری دەکرێن خەریکە لەنێو دەچن.

چەند ساڵە خەڵکی گوندەکانی "دێشەمس، حەسەن نووران و سەرگیز" لەسەر ئاوی چۆمی گادەر کێشەیان هەیە کە هەتا ئێستاش چارەسەر نەکراوە و بەرپرسانی ڕیژیم بەئەنقەست درێژە بەو کێشەیە دەدەن.

بەپێی زاییارییەکان سەبارەت بە کەمکردنی ئاوی "گادەر" خەڵکی ئەو گوندانە تووشی کێشە بوونە.

بێ‌ئاوی و وشکبوونی سەرچاوەکان بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ژیانی گیانلەبەر و مرۆڤەکان کە ڕێژیمی ئێران خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێ و بەئەنقەست تووشی کێشەیان دەکات.