کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکی بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان

12:40 - 15 گەلاوێژ 2722

لە بەرەبەری ٢٥ـی گەلاوێژ و هەروەها بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، ئەندامانی حیزب و خەڵکی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکی و بڵاوکردنەوەی شیرینی، شادی و خۆشحاڵیی خۆیان لەو بارەوە نیشان داوە.

لە گوندی هەمیشە دێموکراتی "تەنگیسەر"ـی سەر بە شاری سنە خەڵک بە بڵاوکردنەوەی شیرینی،  شادی و خۆشحاڵیی خۆیان بەنیسبەت یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان نیشان داوە.

یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان شادی و خۆشیی خستووەتە نێو خەڵکی کوردستانەوە و خەڵک بە شێوەی جۆراوجۆر نیشان دەدەن کە بەو پرۆسەیە خۆشحاڵن.

لە ناوچەکانی "باینگان"، "بانوورە" و "لارانـ"ـی سەر بە شاری پاوەش، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ، ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشمی ٢٥ـی گەلاوێژ، ڕێزیان لە ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات گرت.

لە بەرەبەری ٢٥ـی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزب و هەروەها بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، خەڵک و ئەندامانی حیزب بە بڵاوکردنەوەی شیرینی و بەڕێوەبردنی چالاکیی ئەو دوو بۆنەیە پێکەوە جێژن دەگرن.