کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە سنووری پاوە قەدەغە ڕاگەیاندووە

12:35 - 15 گەلاوێژ 2722

ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی لە دانیشتووانی سنووری شاری پاوە کردووە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک بەو سنوورەدا هاتوچۆ بکەن دەنا بە خراپترین شێوە (تەقەکردن) هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات.

ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بەم جۆرە کارانە پاساوێک بۆ جینایەتەکانی خۆی دەبینێتەوە و دەیهەوێ بە خەڵک بسەلمێنێت کە من لە بەرانبەر هیچ جۆرە هەڵسوکەوتێکدا بەرپرسیار نیم و پێشتر پێتان ڕاگەیەندراوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ترسێکی زۆریان لە دانیشتووانی سنوورەکانی کوردستان هەیە و وەک مەترسییەک بۆ سەر دەسەڵات چاو لەو کەسانە دەکەن و لە ڕێگای جۆراجۆرەوە هەوڵ بۆ سەرکوت و ئازادانیان دەدەن.