بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان کە لە ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران بڵاو بووەتەوە لەو بارودۆخە ئابوورییەیدا کە ئورووپا نیگەرانی سەرمای زستانی داهاتوویە ئەو ڕێژیمە نەک نەیتوانیوە بازاڕی وزەیەکی نوێ ببینێتەوە بەڵکوو لە پێرستی ١٠ وڵاتی هەناردەکەری گازدا نەماوە.
لە دوای شەڕی "ئۆکراین" هەر یەک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری گاز بەشێکی نوێیان لە بازاڕی وزەی جیهان بەدەست هێناوە.
"ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی" گاز بۆ ئورووپا هەناردە دەکات و "ڕووسیە" لە هەوڵدایە کە گازەکەی بۆ وڵاتی "هیند" بنێرێت و "ئەفغانستان و پاکستانـ"ـیش ڕێکارێکی نوێیان بۆ هەناردەکردنی گاز ڕەچاو کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ژووری بازرگانیی ڕێژیم، گەمارۆ نوێیەکانی ئورووپا دژی "ڕووسیە" بووەتە هۆی ئەوەیکە ئورووپا گاز لە وڵاتانی دیکە دابین بکات هەروەها ئێران جگە لە کڕیارانی نەوت کڕیارانی گاز و بازاڕی گازیشی لەدەست داوە.
ڕێژیمی ئێران بەهۆی سیاسەتەکانی وای کردووە "ئامریکا" گەمارۆی قورسی بخاتە سەر و گاز و نەوتەکەی و کڕیاری لە بازاڕەکانی جیهاندا نەبێت.