کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووبەرێکی زۆری دارستان لە چەندین ناوچەی مەریوان لە ئاگردا سووتاون

18:09 - 15 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی ڕووبەرێکی زۆری دارستان لە "قەڵای مەریوان  و گوندەکانی سەرنژمار و دەگاشێخان" لە ئاگردا سووتاون.

لەو هەڵمەتە دژە ژینگەییەدا چەندین هێکتار لە دارستانی ئەو ناوچانە ئاگریان تێبەربووە.

لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا سێ ئەندامی ئەنجومەنی "سەوزی چیا"ی "مەریوانیـ"ـش لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بریندار بوونە.

بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە کۆمەڵێک کەسی دژە ژینگە بە هاوکاریی یەکێک لە مۆرەکانی ڕێژیم بە ناوی "ک.م" ئاگریان لە دارستانەکانی ئەو ناوچانە بەرداوە.

ڕێژیم و مۆرەکانی ساڵانە بە بیانووی جۆراوجۆر ڕووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگر تێبەردەدەن و ئەو کارانە بۆ لەنێوبردن و تێکدانی ژینگەی کوردستانە.