کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتووانی چەندین گوند لە شاری شادگان سەبارەت بە پچڕانی بەرق ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:57 - 16 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی دانیشتووانی چەندین گوندی شاری شادگانـ"ـی سەر بە پارێزگای ئەحواز سەبارەت بە پچڕانی چەند کاتژمێریی بەرق لە بەردەم ئیدارەی بەرقی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەرقی چەندین گوندی ئەو شارە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە بۆ ماوەی دە کاتژمێر پچڕاوە و گەرمای لەڕادەبەدەر بووەتە هۆی ئازاری هاووڵاتییان.

تۆڕ و دامەزراوەکانی بەرق لە شاری شادگان بە شێوەیەکی ستاندارد دروست نەکراون و بەرپرسانی پەیوەندیداریش گرینگییەکی ئەوتۆ بە هێڵەکانی بەرق نادەن، بە جۆرێک کە بە کەمترین هۆکاری وەک نم و پیسی هەوا بەرق لەو شارە دەپچڕێت.