کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار هەزار کەس لە منداڵانی بەرپرسانی ڕێژیم نیشتەجێی وڵاتانی ئورووپا، کانادا و ئامریکان

11:58 - 16 گەلاوێژ 2722

"محەممەدساڵح هاشمیی گوڵپایەگانی" بەڕێوەبەری "امر بە معروف و نهی از منکر"ی ڕێژیم ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ، باسی لەوەی کردووە کە سێ تا چوار هەزار کەس لە منداڵانی بەرپرسانی ڕێژیم لە وڵاتانی دەرەوە دەژین.

"هاشمیی گوڵپایەگانی" هەروەها وتوویەتی کە لە دەورەکانی پێشوو و  دەسەڵاتی "حەسەن ڕوحانیـ"ـدا، زۆربەی منداڵانی بەرپرسان چوونەتە دەرەوە و لە ئێستاشدا بەشێک لە بنەماڵەی ئەو منداڵانە، لە کابینەی "ڕەئیسیـ"ـدا بەرپرس و بەڕێوەبەرن.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە بەرپرسانی ڕێژیم بۆ دابینکردن و کۆکردنەوەی دۆلار و یۆرۆ بۆ منداڵەکانیان کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن.

پێشتریش "مورتەزا میرییان" سەرۆکی فەرمانگەی هێرشی ئاسمانی و زەوینی سپای تێرۆریستیی پاسداران باسی لەوە کردبوو کە ٤ هەزار کەس لە منداڵانی بەرپرسانی ڕێژیم لە وڵاتانی "ئورووپا، ئامریکا و کانادا"، دەژین.

هەر لەم پێوەندییەدا دەوترێت کە مانەوە و نیشتەجێبوونی منداڵی "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پێشووی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی دەرەوە زۆرترین تێچووی هەبووە.