کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتووانی شاری "دەماوەند" بە هانای لێقەوماوانی گوندی "زەڕین دەشت" لە شاری مەرزداران چوون

12:39 - 16 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی دانیشتووانی شاری "دەماوەند" بە هانای لێقەوماوانی گوندی "زەڕین دەشت" لە شاری مەرزداران چوون.

هاتنی لافاو زیانێکی زۆری بەو گوندە گەیاند و زۆربەی ماڵەکانی گوندەکەش ڕووخان. دوابەدوای ئەم ڕووداوە خەڵکی شاری "دەماوەند" بە هانای خەڵکی ئەو گوندەوە چوون  و یارمەتی خەڵکیان داوە.

ئەوان بەو کارەیان هەوڵیان داوە لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی گوندەکە کەم بکەنەوە و ئیرادەیان پێ بدەن و لە دروستکردنەوەی ماڵ و حاڵیان یارمەتی خەڵکی گوندەکە بدەن.