کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارێکی مێژوویی سەردەمی ئاشوورییەکان لە ناوچەی ئاکرێ دۆزرایەوە

18:03 - 10 گەلاوێژ 2722

وەرزێڕێک لە شاری "بەردەڕەش" سەر بە پارێزگای "ئاکرێ" لە کێڵگەکەی خۆیدا بەردەنووسراوەیەکی دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ چوارهەزار ساڵ پێش، واتە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی ئاسەوارە مێژووییەکانی ناوچەی ئاکرێ لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو بەردەنووسراوەیە و لە ئێستادا خەریکی وەرگێڕانی نووسراوەی سەر بەردەکەن.

تا ئێستا لەو ناوچەیە چەندین ئاسەواری مێژوویی سەردەمی ئاشوورییەکان دۆزراوەتەوە.

ئاشوورییەکان لە دەوروبەری ڕووباری "خازر" و ناوچەی "خێنس" ژیاون. مێژووی ئاشوورییەکان بۆ نزیک بە چوار هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە و ماوەی هەزار و ٣٥٠ ساڵ حکوومەتیان کردووە.