کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دار بەڕووەکانی "سەردەشت" لەلایەن تۆڕیکی قاچاخەوە شەوانە دەبڕدرێن و دەدزرێن

11:30 - 17 گەلاوێژ 2722

تۆڕێکی قاچاخ و دزینی دار بەڕوو لە "سەردەشت" شەوانە بە نەهێنی دەچن دارەکانی دەوروبەری شاری "سەردەشت" دەبڕن و ڕەوانەی شارەکانی دیکەی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان دەیان ماشینی توێتا لە ڕێگای "نەڵاس" سەر بە "سەردەشت" ئەو دار بەڕوانە بار دەکەن و لەگەڵ ئیسکۆرت دەچنە گوندێک لە نێوان شاری "مەهاباد و میاندوئاو".

ئەو توێتایانە لەلایەن خەڵکەوە بەتایبەتی لە چەند شەوی ڕابردوودا خراونەتە ژێر چاودێری و ناسراونەتەوە.

کەسێکی خەڵکی "میاندوئاو" ئیسکۆرتی ئەو ماشینانە دەکات تاکو دەگەنە شوێنی مەبەست.

هەروەها باری ئەو ماشینانە لە سێڕای گوندی "ترشەکانـ"ـی نێوان "مەهاباد و میاندوئاو" بەتال دەکرێن و دەیانبەنە گوندەکانی "حاجی خۆش و دارلک" و لە ئاکامدا لە کۆگاکانی ئەو گوندانەدا دەکرێن بە خەڵووز.   

دارب ەڕوو بە هێمای زاگرۆس ناسراوە و وەکوو سامانێکی گشتیی چاوی لێدەکرێت کە کەسانی هەلپەرست و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیم بۆ نەمانی ئەو سامانە سروشتییە بەربوونەتە گیانی و لەنێوی دەبەن.