کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی مازووت لە پێترۆشیمیی ئیلام کێشەی بۆ خەڵک و ژینگەی ناوچەکە دروست کردووە

11:30 - 17 گەلاوێژ 2722

سووتاندنی زۆری مازووت لە پێترۆشیمیی ئیلام زیانی قەرەبوونەکراوەی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتییان و ژینگەی ناوچەکە لێ کەوتووەتەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا زۆربەی خەڵکی دەوروبەری ئەو پێترۆشیمییە سەبارەت بە زیانەکانی سووتاندنی مازووت و کێشەکانی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

خەڵک سەبارەت بە زیانەکانی سووتاندنی زۆری مازووت و کاریگەرییەکانی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتییان، ژینگە و زەوییەکانی کشتوکاڵی ناڕەزایەتی دەربڕیبوو بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

مازووت یا "نەوتی کوورە"مادەیەکی نەوتییە کە دوای پاڵاوتنی نەوتی خام، نەفتالین، بێنزین و نەوتی سپی بەدست دێت.

ئەم ماددەیە مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ژینگە درووست دەکات.