کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتنی بوومەلەرزە لە دێهلۆران زیانی مادی لێ کەوتەوە

12:11 - 17 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٤ ڕیشتێر، لە قووڵایی ١٠ کیلۆمیترییەوە، زەوییەکانی دێهلۆران سەر بە پارێزگای "ئیلامـ"ـی هەژاند.

بە وتەی بەرپرسانی شاری دێهلۆران ئەو بوومەلەرزیە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هێندێک لە خانووبەرەکان خەساریان پێگەیوە.

ڕێژەی ئەو زیانە مادییەی کە بە خانووبەرەکان گەیشتووە هەتا ئێستا بەراورد نەکراوە.

هاتنی ئەم بوومەلەرزیە لە حاڵێکدایە خەڵکی دێهلۆران وێڕای ئەوەیکە لە گەرمایەکی تاقەت پڕوکێندا ژیان بەسەر دەبن؛ دڵەڕاوکێیەکی زۆریان هەیە.

هاتنی ڕووداوە سروشتییەکانی وەکوو بومەلەرزە و لافاو لە کوردستان و ئێران لە حاڵێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ڕێژیم، هیچ کات وەکوو ئەرکی خۆیان بە هانای خەڵکی لێقەوماو نەچووەنەوە و یارمەتیی پێویستیان بە خەڵک نەداوە.