"باربارا لیف" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق ڕایگەیاندووە کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەنێوخۆیاندا و هەروەها ڕەوتی سەدر و چوراچێوەی هاوئاهەنگیش وەک دوو هێزی گەورەی شیعە سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەت بە بنبەست گەیشتوون.
نزیک بە ماوەی دە مانەگ لە تێپەڕینی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی عێراق تێدەپەڕێت بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران دیاری نەکراون.
"لیف" سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای عێراق وتوویەتی کە بەرپرسانی باڵای عێراق داوایان لە ئامریکا کردووە کە دەستێوەردان لەم دۆخە ناڵەبارەی ئەم وڵاتە بکات بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە و تەنیا داواکاریمان ئەوەیە کە هەموو لایەنە سیاسییەکان لە پێکهێنانی حکوومەت لە عێراقدا بەرپرسیاریەتی وەئەستۆ بگرن.