کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری خۆکوژی کرێکاران لە ئێران بەرز بووەتەوە

18:28 - 17 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "محەممەد مەنسووری" خەڵکی "چەوار" سەر بە پارێزگای "ئیلام" بەهۆی کێشەی بژێوی ژیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کرێکارە تەمەنی ٣٢ ساڵە و باوکی دوو منداڵ بووە و پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەری کارخانەی پێترۆشیمیی ئەو پارێزگایە دوای چەندین ساڵ ڕابردووی کاری لەسەر کارەکەی دەرکرابوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵە بەهۆی کێشەی بژێوی ژیان لە "ئیلام" ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە ڕێژەی خۆکوژی لە نێوان کرێکاران بەرز بووەتەوە بە شێوەیەک لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە هەتا ئێستا سەرجەم ئەو کرێکارانەی کە بەهۆی کێشەی داراییەوە خۆیان کوشتووە گەیشتووەتە ١١ کەس.