![](/content/upload/1/news/55565_w920.jpg)
ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران، تۆڕێکی گەورەی تایبەت بە دڕۆن پێک دەهێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی "والستریت ژۆرنال" ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل، عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خەریکی پێکهێنانی پڕۆژەیەکن کە تۆڕێکیکی تایبەت بە "دڕۆن" بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببنەوە و ئەو تۆڕە دڕۆنییە بە هاوبەشیی وڵاتانی ناوچەکە دروست دەبێ بۆ ئەوەی جموجۆڵی هێزە تێرۆریستی و تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە بخەنە ژێر چاوەدێری و ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ببنەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، بەرپرسانی ئەمریکایی وتوویانە؛ کەشتی و فڕۆکەی بێ فڕۆكەوانی تایبەت لەو تۆڕەدا هەیە کە چاوەدێرییەکی چڕ دەخاتە سەر جووڵەی هێزە دەریاییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئاوەکانی کەنداو و ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی دەبینەوە.
لە ماوەکانی رابردوودا ڕێژیمی ئێران هەوڵی داوە کە دەست بەسەر کەشتی هیزە دەریاییەکانی ئەمریکادا بگرێ بەڵام لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە بەرپەرچ دراوە و تا ساڵی داهاتوو ئەو تۆڕە دڕۆنییە پێک دەهێندرێ و دەست بە چالاکییەکانی خۆی دەکات.