کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی "فارئێیست کەیبڵـ"ـی چین لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکاوە گەمارۆی خرایە سەر

18:22 - 19 خەرمانان 2722

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا شیرکەتی "فارئێیست کەیبڵ" (Far East Cable) کە لە وڵاتی "چینـ"ـه بەهۆی شکاندنی ڕێساکانی تایبەت بە گەمارۆ موخابەراتییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران، خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ئەو شیرکەتەی بەهۆی هەناردەی کەلوپەلی موخابەراتی بۆ ڕێژیمی ئێران خستووەتە لیستی گەمارۆ داراییەکانی خۆیەوە.

ئەو شیرکەتە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ شیرکەتی "ZTA"ی "چینـ"ـی بە مەبەستی کڕینی کەلوپەلی موخابەراتی گرێبەستێکی واژۆ کرد، بەڵام دوای کڕین، هەموو کەلوپەلەکانی بە ڕێژیمی ئێران فرۆشتبوو.

شیرکەتی "ZTA" ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی پێشێلکردنی ڕێساکانی تایبەت بە گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران سزا درابوو.

"فارئێیست کەیبڵ"گەورەترین شیرکەتی بەرهەمهێنەری کابڵ و سیم لە وڵاتی "چینـ"ـە. ئەو شیرکەتە بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانەوە تا ئێستا هەژدە جار لەلایەن ئامریکاوە سزا دراوە.