![](/content/upload/1/news/55573_w920.jpg)
"حوسێن تاریخی" سەرۆکی یەکیەتیی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی بۆ قوتابییان لە ئێراندا وتوویەتی کە بەشێکی بەرچاو لە نێوەڕۆکی کتێبە دەرسییەکان کە لە قوتابخانەکان وەکوو وانە دەوترێنەوە، گونجاو نین و هیچ قازانجێکیان بۆ قوتابییان نییە.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم هەروەها وتوویەتی کە هەمیشە ئەو پرسیارە لە لای قوتابییان هەبووە و وتوویانە کە زۆربەی ئەو بابەتانەی کە ئێمە لە کتێبەکاندا دەیانخوێنین، هیچ کەڵکێکی بۆ ئێمە نییە.
زۆرینەی ئەو بابەتانەی کە قوتابییان لە کتێبە دەرسییەکاندا دەیانخوێنن، هیچ کەڵکێکی بۆ قوتابییان نییە و ئەو بابەتانەی کە بۆ ئەوان گونجاوە و بە دڵی قوتابییان بێت، لە کتێبە دەرسییەکاندا هیچ گرینگییەکی پێ نادرێت.
کتێبە دەرسییەکان لە ئێراندا بەشی هەرە زۆری تەبلیغ بۆ بیرۆکەی ویلایەتی فەقیهه و "خامنەییــ"ـش خۆی بڕیاری داوە کە دەبێ کتێبە دەرسییەکان بیری ئیسلامی تێدا بێت.