![](/content/upload/1/news/55705_w920.jpg)
هاوکات لەگەڵ کەشی بێهیوایی و پڕ لە پرسیار لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنی بەرجام، یەکیەتیی ئورووپا ڕایگەیاند کە، ئێمە دوو دڵین لە پێبەندبوون و نیازپاکیی ڕێژیمی ئێران بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکی.
وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە، سێ وڵاتی زلهێز و بەشدار لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ بووژانەوەی بەرجام، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، سەرەڕای ئاماژە بە دوو دڵییەکانی خۆیان سەبارەت بە نیازپاکی و پێبەندبوونی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی بووژانەوەی ئەو ڕێککەوتنە ڕایانگەیاندووە، بیروبۆچوونەکانی ڕێژیمە ئێران و داواکارییە نابەجێیەکانی ئەو ڕێژیمە، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکیی زۆر لاواز کردووە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە داواکارییە نابەجێیەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ بووژانەوەی ڕێککەتنی ناوکی، یەکیەتیی ئورووپای بێهیوا کردووە و ئێمە گومانمان هەیە لە نیاز پاکیی ڕێژیمی ئێران.
هەرلەو پێوەندییەدا ڕۆژی ڕابردوو ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەروەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئێمە هیچ جۆرە پەلەیەکمان بۆ گەرانەوەی بەرجام نییە و داواکارییەکانی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە واژۆکردنی ڕەشنووسی گەیشتن بە ڕێککەوتن گەڕانەوە بۆ دواوەیە و ئێمە بەهەموو نرخێک ناچینە نێو ئەو ڕێککەتنەوە.