کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی سپای پاسداران بۆ دروستکردنی مۆڵگەی سەربازیی لە دەریای سوور

11:43 - 20 خەرمانان 2722

سپای تێرۆریستی پاسداران لە هەوڵدایە کە لە دەریای سوور مۆڵگەی سەربازیی بۆ میلیشیا تێرۆریستەکانی دروست بکات.

ماڵپەڕی "ئیندی‌پێندێت" بڵاوی کردووەتەوە، میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مانۆڕێکی سەربازیی گەورەیان لە شاری "حەدیدە"ی باشووری ڕۆژاوای یەمەن، بەڕێوە برد و سپای تێرۆریستی پاسداران بەو مانۆڕە ڕایگەیاندووە کە لە هەوڵی ئەوە دایە لە دەریای سوور مۆڵگەیەکی گەورە بە مەبەستی کردەوەی تێکدەرانە دروست بکا و ئەو مانۆڕە سەربازییە بە بەشداریی فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی خامنەیی بەڕێوە چووە.

ئامانجی مانۆڕی میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەریای سوور ئەوەیە کە لەو ناوچەیە مۆڵگەی سەربازیی دروست بکا و خەڵکی یەمەن دژکردەوەی لە هەمبەر ئەو مانۆڕە دەربڕی و بۆیان پرسیارە کە بۆچی دەبێ لەو ناوچەیە مانۆڕێکی ئاوا گەورە بەڕێوە بچێ.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە باسی لەوە کردووە،  سپای تێرۆریستی پاسداران لە هەوڵدایە مۆڵگەیەکی سەربازیی لە دەریای سوور بۆ میلیشیاکانیی دروست بکات، کارناسانیش پێیانوایە بە دروستکردنی مۆڵگە بۆ میلیشیا تێرۆریستەکان، سەقامگیری لە ناوچەکە زۆرتر دەکەوێتە مەترسییەوە.