کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە شاری سنە خانووی هاووڵاتییەکی ڕووخاند

13:08 - 20 خەرمانان 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە هێزەکانی ڕێژیم لە گەڕەکی "بێعسەتـ"ـی شاری "سنە" ڕژاونەتە سەر خانووی هاووڵاتییەک و خانووەکەیان لێ ڕووخاندووه.

بەپێی زانیارییەکان ڕێژیم بە بیانووی ئەوەیکە ئەو بنەماڵەیە جەوازی دروستکردنی ئەو خانووەیان لە شارەداری وەرنەگرتووە ١٠٠ کەس لە هێزەکانی خۆی لە شاری "کرماشانـ"ـەوە هێناوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و خانووەکەی لێ ڕووخاندوون.

ئەو هێزە ١٠٠ کەسیەی ڕێژیم بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە دموچاوی خۆیان داپۆشیبوو.

ڕووخاندنی ئەو خانووە لەلایەن ڕێژیم لە حاڵێکدا بووە کە ئەو بنەماڵەیە لەوێدا ژیاون.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران بە گشتی سەرەڕای خراپیی دۆخی ژیانیان و گوشارە ئابوورییەکان کە بەرۆکی گرتووون، ڕێژیمی ئێرانیش بەم چەشنە لەگەڵ خەڵک هەڵسوکەوت دەکات.