کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی خەڵکی "کەنگەڤەر" میداڵی زێڕی کێبڕکێیی "جوجیتسۆ"ی ئورووپای بەدەست هێنا

13:23 - 20 خەرمانان 2722

وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری "کەنگەڤەر" سەر بە پارێزگای "کرماشان" لە خولێکی نوێی کێبڕکێیەکانی ڕەزمیی ئورووپادا توانی میداڵی زێر بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێبڕکێیە لە ڕۆژاوای ئورووپا و بە بەشداریی ١٥ وڵات بە خانەخوێیی وڵاتی بێلژیک بەڕێوە چووە.

"فەرشا گردەکانە" لە ڕشتەی "جوجیتسۆ" لەو کێبڕکێیانەدا بەشدار بووە.

ئەو ورزشوانە کوردە تەمەنی ٢٨ ساڵە و ماوەی دوو ساڵە لە وڵاتی بێلژیک ژیان دەکات، هەتا ئێستا توانیویتی لە کێشی ٧٦ کیلۆ گڕەم لە ڕشتەکانی "ئێم، ئێم، ئێی، جوجیتسۆ و گرپلینگ" دوو جار پاڵەوانییەتی لە وڵاتی بێلژیک و چەند جار پلەی دووی قارەمانییەتی لە ئاستی ئورووپادا بەدەست بهێنێت.

"فەرشاد گردەکانە" لە پێڕەوانی ئایینی یارسانە کە لە پیشەی "مۆد"یش بە شێوەی پرۆفێشناڵ کار دەکات.