![](/content/upload/1/news/55578_w920.jpg)
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ماوەی حەوتووەکانی داهاتوودا ئامریکا و ڕێژیمی ئێران لەسەر بووژانەوەی بەرجام ڕێک دەکەون.
بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئامریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی حەوتووەکانی داهاتوودا لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی دەگەن بە ئاکام و ئەمریکا پێیوایە کە تەنیا ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بووژانەوەی بەرجامە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ڕێژیمی ئێران و ئامریکا پێشتر لەسەر ناسینی بابەتەکانی یەکتر ڕێککەوتوون و لە ئێستاشدا خەریکی ئەوەن کە پشتیوانیی سیاسی بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەستەبەر بکەن و کۆتاییەکانی ڕێککەوتنەکەیە.
ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئەوە دەدا کە نابێ ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا.