برایم چووکەڵی
شه‌هید ئه‌و ڕۆڵه فیداكار و گیانلهسهردهستهیه كه به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ژیانی، واته گیانی شیرینی به‌ختی وه‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كا بۆ ئەوەی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌رزیی بۆ به‌دیاری بێنی. حیزبی دێموكرات به‌پێوانه‌ی ته‌مه‌نی له‌و شانازییه مه‌زنه بێبه‌ش نه‌بووه و بۆ ڕزگاربوون له كۆتوبه‌ندی بێدادی، به‌درێژایی ژیان، گیانی پاكی باشترین ڕۆڵه‌كانی كردۆته ده‌ستمایه‌ی خه‌بات و خوڕاگری. ڕوون و ئاشكراشه كه حیزبی دێموكراتی كوردستان لە مێژووی پڕ له شانازی و پڕ سه‌روه‌ریی و ڕابردووی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی پڕ له فرمێسك و خوێن و دارماڵ له حه‌ماسه و خۆڕاگریی خۆیدا، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی باسك و دهستومهچهكی ڕۆڵه فیداكاره‌كانی، له به‌رانبه‌ر ڕێژیمه دژ به كورده یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی زاڵ به سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا، لە سەنگەری خه‌بات بۆ وەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلدا داوه. لەنێو دەیان ڕۆڵەی بەمرادنەگەیشتووی ئەو گەلەدا و "لە هەگبەی شاخ و شۆڕش"ی ئەمجارەماندا یادێک لە شەهید "کەرەم کەڵەشی" دەکەینەوە.
شەهید کەرەم کەڵەشی ساڵی ١٣٣١ لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی "کوورەی سەروو" لە ناوچەی ئەنزەل سەر بە شاری ورمێ چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. هه‌ر له منداڵییه‌وه ژیانی پڕ ده‌رد و مه‌ینه‌تیی وه‌ك هەموو منداڵه ڕووتوڕهجاڵهكانی كوردستان ده‌ست پێ كرد و بوونی كۆسپ و هه‌وراز و نشیوێكی زۆر له ژیانیدا ڕێگای قوتابخانه‌ی لێ بڕی. کەرەم پێبهپێی گه‌وره‌بوونی زیاتر هەستی بە قورسایی ژیان له سه‌رشانی خۆی دەکرد. هەربۆیە بۆ دەستەبەری ژیانێکی باشتر ڕووی لە شارەکانی دیکەی ئێران کرد. بە هۆی ئەوەی ناوچەی ژیانی لەگەڵ ئازەریزمانەکان جیران بوو، بەتەواوی هەستی بە جیاوازیی دۆخی نەتەوەکان و ستەمی چەندقات لەسەر کوردەکان دەکرد، هەربۆیە زۆر زوو بیری ئازادیخوازی و ڕزگاری لە چنگ ژیانی ناخۆشی و ناعەداڵەتییەکانی نێو کۆمەڵ مێشکی تەنی. شەهید کەرەم سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئیرانی بە باشترین دەرفەتی بۆ ڕزگاربوون لەو ژیانە زانی.
ئەو وه‌ك زۆربەی لاوانی به‌هه‌ستی کورد له خۆپێشاندانه‌كانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی حكومه‌تی پاشایه‌تیدا به‌شداریی كرد. به‌ڵام پاش سەرکەوتنی شۆڕش زۆری نه‌كێشا كه ویستی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئازادیخواز به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی تازه به ده‌سه‌ڵات گهیشتوویی كۆماری ئیسلامییه‌وه به چه‌ك و سەرکوت وەڵام درایەوە. ئەوە بوو کە شەهید کەرەم کەڵەشی نەیتوانی لە ئاستی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا چاولێکەر بێ، بۆیە لەگەڵ تیکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات دەستیدایە چەک و وەک ڕۆڵەیەکی فیداکار بۆ دیفاع لە خاکی نیشتمان لەنێو ڕێزەکانی حیزب‌دا سازمان درا.
کەرەم پێشمه‌رگه‌یه‌كی ڕوح‌سووك و له‌سه‌ره‌خۆ و به‌ئه‌خلاق بوو. له‌نێو خه‌ڵكی ناوچه‌دا خۆشه‌ویست بوو. ئازایه‌تیی کەرەم له شه‌ڕه حه‌ماسییه‌كانی ناوچه‌ی شومالی کوردستان ده‌ركه‌وت كه چۆن دوژمن له ئاستیدا زه‌بوونه. ئەو بەهۆی تواناییەکانی زۆر زوو بەرپرسایەتیی نیزامیی پێ سپێردرا و وەک کادرێکی دڵسۆز لەنێو خەڵكی ناوچەی ئەنزەلدا کاری دەکرد. کاتێک لە ساڵی ٦١دا هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەیەکی کاتی ناوچەیان چۆل کرد، شەهید کەرەم لەگەڵ چەند هاوڕێی لە ناوچەدا مانەوە و سیاسەتی حیزبیان لەنێو خەڵکدا تەبلیغ دەکرد و نەخشە و پیلانەکانی ڕێژیمیان پووچەڵ دەکردەوە. هەربۆیە ڕێژیم بە پیلانێک هیرشی کردە سەر ئەو پێشمەرگانە کە لە ناوچەی ئەنزەل بوون، بەڵام ئەوان بە فەرماندەیی شەهید کەرەم کەڵەشی پێشیان بە هیرشکەران گرت و پاشەکشەیان پێ کردن و زەبرێکی کاریگەریان لێ وەشاندن.
ساڵێ ١٣٦١ کاتیک پیشمەرگە بەرەو ناوچەی شومالی کوردستان گەڕانەوە، بەهۆی قارەمانەتی و چاونەترسی لە سازماندەهی تازە لە هێزی سەرگورد عەباسیی ئەوکاتدا بوو بە فەرماندەری دەستە و پاشان وەک فەرماندەری لک دیاری کرا. کەرەم لە بەرپرسایەتیی تازەیدا سەلماندییەوە کە چەندە باوەڕی قووڵی بە ڕێبازەکەیەتی و، به‌گوڕتر له جاران لە مه‌یداندا مایەوە و بریاره‌كانی حیزبی جێبه‌جێ ده‌كرد. عەمەلیاتەکانی سەرجادەی ورمێ و، کەمینی کارخانەی قەند و چەندین عەمەلیاتی دیکە بە فەرماندەیی شەهیدی کەرەم کەڵەشی بەڕێوە چوون. کاتیک دوژمن هێرشی کردە سەر کوندی "کانیەڕەش" لە شومالی کوردستان و ٦ پێشمەرگەی شەهید کرد و پاشان ڕەشەکوژیی لە خەڵک کرد، شەهید کەرەم ئۆقرەی لێ هەڵگیرا. لەوکاتەدا هێزی ڕێژیم پەلاماری گوندی کوورەی سەرووی دابوو، و نیازی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئەو گوندەشی بوو. بەڵام شیرەکوڕانی دێموکرات بە فەرماندەیی کەرەم کەڵەشی بڕیاریان دا زەبرێکی کاریگەر لە پەلاماردەران بدەن. بۆیە تامی تاڵیان بە هێزی کۆنەپەرەستی چێشت و نەیانهیشت تاقە هەنگاوێک بێنە نێو گوندەکە. شه‌ڕێکی خوێناوی و سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر له‌گه‌ڵ هێزەکانی ڕێژیم ده‌ستی پێ كرد. دوژمن زه‌بری به‌ژانی وێ كه‌وت و پاش كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزەکانی ڕێژیم، دوژمن تێكشكا و پاشه‌كشه‌ی پێ كرا؛ بەوەش ئازایەتیی شەهید کەرەم ئەوەندەی دیکە ناوبانگی دەرکرد.
ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٣ هێزێکی زۆری دوژمن هیرشێ کردە سەر چیای "شیخبازید" لە نێوان ناوچەکانی ئەنزەل، کەناربەڕۆژ و سۆما. قارەمانانی مەڵبەندی شومال دژیان وەستانەوە و بە فەرماندەیی شەهید کەرەم زەبریکی گورچکبڕیان لێدان. مخابن کە خوێن‌بایی ئەو سەرکەوتنە شەهیدبوونی کەرەم کەڵەشی و دووهاوسەنگەری دیکەی بە ناوەکانی تاجەدین بێهنام و باپیر مەولوودی بوو.