![](/content/upload/1/news/55728_w920.jpg)
بەرپرسی دەزگای زانیارییەکان وئەمنییەتی نێوخۆیی ئیسرائیل وتوویەتی کە سەرەڕای ئەوەی ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکیی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە جەختی کردووەتەوە: "هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران، دەبێتە هۆی پەرەسەندن و بەربڵاوی تێرۆریزم لە ناوچەکە و جیهاندا".
"ڕۆنێن بار"، بەرپرسی دەزگای زانیاریی و ئەمنییەتی نێوخۆیی ئیسرائیل" شین بێت"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئاڵمان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئێران تەنیا کێشەی بەرنامەی ناوکی نییە، بەڵکوو ڕێژیمی ئێران گەورەترین و سەرەکیترین کێشەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و بەردەوام پشتیوانی لە تێرۆر و گرووپە تێرۆریستەکان لە ناوچەکەدا دەکات".
ناوبراو هەروەها وتیشی: "تەنانەت ناتوانین بیریشی لێ بکەینەوە کە لەئەگەری بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ڕێژیمی ئێران، ئەو ڕێژیمە تێرۆریستە چەندە پەرە بە کارە تێرۆریستییەکانی دەدا و هەموو ناوچەکە و جیهان ئاڵۆز دەکات".