کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

11:46 - 21 خەرمانان 2722

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی گەندەڵی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی؛ ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئیعدام لە بەردەم بینای دەزگای قەزایی ڕێژیم لە تاران، خانەنشینکراوانی سندووقی خانەنشینی پۆڵا لە شارەکانی، تاران، ئیسفەهان و ئەهواز لە بەردەم بینای دەفتەری ئەو سندووقە لە شارەکانیان بەڕێوە چوو.

هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەوانیی ڕوودبار لە بەردەم شارەوانیی ئەو شارە، مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنان لەتاران بەڕێوە چوو.

هاوکات کرێکارانی پڕۆژەی پێترۆشیمیی دێنا و پێترۆشیمیی شاباد دەستیان لە کار کێشایەوە و مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.