![](/content/upload/1/news/55739_w920.jpg)
لە سێبەری بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیمی ئێران نرخی پێداویستییەکانی قوتابخانە بە شێوەیەکی بەرچاو گران بووە و دۆخی ژیانی خەڵک بەڕادەیەک خراپە کە ناتوانن پێداویستیی قوتابخانە دابین بکەن.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە یتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، نرخی سەرجەم پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی ئێران بڵاو کراوەتە کە خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە و نیگەرانیی لای خەڵک دروست کردووە کە بەهۆی دۆخی نالەباری ژیانەوە ناتوانن پیداویستییەکان دابین بکەن.
لەگەڵ دەسپێکردنەوەی وەرزی خوێندن لە ئێران دایک و باوکان خەریکی دابینکردنی پێداویستیی قوتابخانەن بۆ مندالەکانیان، بەڵام نرخەکان بەڕادەیەک گران و سەیر و سەرنجڕاکیشن کە خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە و بەو حاڵەوە کە دۆخی ژیانیان نالەبارە ناتوانن ئەو پێداویستییانە دابین بکەن.
نرخی پێداویستییەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکیش بەرز بووەتەوە که بۆ نموونە لە ساڵی ٩٨دا نرخی جلوبەرگ لە نێوان ٨٠هەزار تا ١٤٠هەزار تمەن بووه بەڵام ئێستا نرخی جلوبەرگ لە ٣٥٠هەزار تمەنەوە دەست پێدەکا بۆ سەرووی ٥٠٠هەزار تمەن.
لە هەندێک لە قوتابخانە تایبەتەکان کە بە شێوەیەکی دیکە جلوبەرگ بەکار دێنن نرخەکەی دەگاتە یەک ملیۆن تمەن، ئەو گرانییە نیگەرانیی زۆری لای خەڵکی ئێران دروست کردووە کە ناتوانن لە دۆخەدا هیچ شتێک بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن و لەو بارەشەوە ڕێژیمی ئێران هیچ گرینگییەک بە دۆخی ژیانی خەڵک نادا تەنیا لە فکری بەرژەوەندیی خۆی دایە و سەروەت و سامانی ئێران دەباتە دەرەوەی وڵات و خەرجی کردەوەی تێرۆریستیی دەکا.