کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ١٦ هەزار پزیشک ئێرانیان بەجێ هێشتووە

13:21 - 21 خەرمانان 2722

ڕۆژنامەی ''دنیای ئیقتساد'' ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، بە هێنانەوەی ئامارێک کە سەرچاوەکەی باس نەکردووە، ڕایگەیاندووە  کە ١٦٠ پسپۆری دڵ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە ئێران کۆچیان کردووە و هەروەها ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردووە ١٦ هەزار پزیشک ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٣٠ هەزار کادری دەرمانی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووە داوای بەڵگەی "حسن سابقە"یان لە کۆلێژەکانی زانستی پزیشکی کردووە کە ئامانجیان ئەوە بووە بۆ وڵاتی عەمان کۆچ بکەن.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاگەیاندراوی پێشووی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ئەو وڵاتە خۆی لەگەڵ کەمیی نزیکەی ١٨ هەزار پزیشک بۆ بەشی گشتی بەرەوڕووە.

لەم دوایانە ناوەندی کۆچکردنی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندبوو کە ٧٣ لەسەدی پزیشکان و پەرەستارانی ئێران و نزیک بە ٦٠ لەسەدی مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی ئێران لە هەوڵدان لەو وڵاتە کۆچ بکەن.

ڕێژیمی ئێران نەتەنیا بەرپرسیارەتی هەڵاتنی کەسانی بلیمەتی لە ئێران وەئەستۆ نەگرتووە بەڵکوو ئەم دیاردەیە بە پیلانگێریی وڵاتانی دیکە وەسف دەکات.