کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی شاژن "ئێلیزابێت" لە شاری هەولێر بەشداریی کرد

13:14 - 21 خەرمانان 2722

شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، لە پرسەی شاژن "ئێلیزابێت"ی دووهەم کە لە کۆنسوولخانەی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو بەشدارییان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی خەرمانان شاندێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، پێكهاتوو لە "محەممەدساڵح قادری و ئامانج زیبایی" لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی شاژنە "ئەلیزابێت"ی دووهەم کە لە كۆنسوولخانەی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕێک ‌خرابوو بەشدارییان کرد.

شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكرات لەلایەن نوێنەرانی كۆنسوولخانەی "بریتانیا"وە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا و لە نزیکەوە چاویان بە "جیمس چارلتن"، بەرپرسی بەشی سیاسیی کۆنسولخانەی گشتیی بریتانیا لە هەولێر کەوت و پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بەو بۆنەوە پێشكەش بە بەڕێزیان کرد.