کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و دڵسۆز لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

19:07 - 22 خەرمانان 2722

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ لەسەر ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی کاک "عەلی ئەمینی" کەسایەتییەکی خۆشناو و دڵسۆز لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

کاک "عەلی ئەمینی" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و بیری نیشتمانپەروەری و حیزبدۆستی تەنیا بۆخۆی نەویستبوو بەڵکوو هەوڵی دابوو کە منداڵەکانیشی لەسەر ئەو بیرە پێ بگەیەنێ.

لە دوای هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارەکانی کوردستان و گرتنەوەی شاری بۆکان و گواستنەوەی بنکەی هێزە سیاسییەکان بۆ گوندی "نۆبار"، ناوبراو خۆی و بنەماڵەکەی یارمەتییەکی زۆری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتیان دا.

ناوبراو لەسەر یارمەتی گەیاندن و هاوکاریکردنی پێشمەرگە دەیان جار تووشی هەڕەشە و فشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بووەوە بەڵام ئەو هیچ کات لە کاری شۆڕشگێڕانەی خۆی کە بە ئەرکی دەزانی، دەستی هەڵنەگرت و تا لە ژیاندا بوو سەربەرزانە ژیا.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "عوسمان ئەمینی" پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و برازایەکی دیکەشی بە ناوی "ڕەحمان ئەمینی" لە هێرش بۆ سەر پایەگای "گڵێنانـ"ـدا شەهید بوو.

تەرمی ناوبراو لەلایەن خەڵکی شاری بۆکان و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی شاری بۆکان بە گشتی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.