شاندێکی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پرسەی عومەر میرانی، نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئانکارا بەشداریی کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خەرمانان شاندێکی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەمەدنەزیف قادری"، لە شاری هەولێر لە کۆڕی پرسەی عومەر میرانی، نوێنەری پارتی دێموكراتی كوردستان لە ئانكارا بەشدار بوون.
شاندی حیزب لە نیزیکەوە پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی حیزبی دێموكراتیان سەبارەت بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبو عومەر میرانی بە كاک فازڵ میرانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دێموكراتی كوردستان گەیاند.
عومەر میرانی، نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئانکارا، پێتەختی تورکیە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.