کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"پۆلێتیکۆ": وڵامی ڕێژیمی ئێران بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی تووشی مەترسی دەکات

11:27 - 12 خەرمانان 2722

ماڵپەڕی ئامریکایی "پۆلێتیکۆ" بڵاوی کردووەتەوە وڵامی ڕێژیمی ئێران بە ڕەشنووسی کۆتایی یەکیەتیی ئورووپا سەبارەت بە بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی ئەو ڕێککەوتنە تووشی مەترسی دەکات.

ماڵپەڕی "پۆلێتیکۆ" ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە بووژاندنەوەی ڕێککەتنی ناوکی و ڕەشنووسی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە کە لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە ئامادە کرابوو، لە زاری بەرپرسانی باڵای ئامریکاییەوە نووسیویەتی: "وتوویژەکانی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانی بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لەسەر وڵامە نابەجێیەکانی ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە".

 ئەو ماڵپەرە نووسیویەتی؛ ڕێژیمی ئێران واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی گری داوە بە کۆتایی‌هێنان و داخرانی دۆسیەی گوماناویی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێرانەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی و ئورووپایی ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە دامەزراوە شاراوەکانی ڕێژیمی ئێران هیچ جۆرە پێوەندییەکی بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە نییە.