کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە پلەی دووەمی جیهانی لە وەرزشی کاراتە لە وڵاتی بریتانیا بەدەست هێنا

10:56 - 23 خەرمانان 2722

"ڕۆژین ڕەفیعی" کاراتەکای خەڵکی شاری پاوە، لە پێشبڕکێی جیهانیی شوتوکانی کاراتە کە لە وڵاتی بریتانیا و لە شاری "لیڤێرپوول" بەڕێوە چووە، پلەی دووەمی ئەو وەرزشەی بەدەست هێناوە.

"ڕۆژین ڕەفیعی" کە ئەمە یەکەم دەرکەوتنیەتی، توانیوایە لە بەشی شەڕی تاکەکەسی، کاتای تاکەکەسی و کاتای تیمی لە ئاستی تەمەنی تازەلاوی بەشداری بکات و لە بەشی شەڕی تاکەکەسیدا میداڵی زیو بەدەست بێنێت.

ناوبراو وەکوو ئەندامی هەڵبژاردەی بریتانیا لەو پێشبڕکێیانەدا بەشدار بووە و میداڵی زیوی بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

"ڕۆژین" تا ئێستا چەندین میداڵی جیاوازی لە بەشەکانی کاتادا بۆخۆی تۆمار کردووە.

ئەو پێشبڕکێیانە لە ئێستادا لە شاری "لیڤێرپوول" لە وڵاتی بریتانیا بە بەشداریی ٥٠٠ وەرزشوان لە سی وڵاتی جیهانەوە بەڕێوە دەچن.