کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی

10:50 - 23 خەرمانان 2722

ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد، بانە و ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی یادی ڕێبەری نەمر دوکتور "شەرەفکەندیـ"ـیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و ڕز کوردستان نوێ کردەوە.

شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، ڕۆڵە بوێرەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە شوێنەکانی وەک: ''مەیدانچەی حەسەنزادە، مەلاجامی، چوارڕای ئازادی، فەجری سەرێ، زەویەکانی شارەداری، مزگەوتی مەجبورئاوا، بەبۆنەی یادی شەهیدانی میکۆنوس بەشێوەیەکی بەربڵاو تراکت و وێنەی دوکتور سادق شەرەفکەندیـ"ـان بڵاو کردووەتەوە و تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.

هاوکات ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی نییەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبۆنەی ساڵیادی ١٧ی خەرمانان و سی ساڵەی تیرۆری دوکتور شەرەفکەندی بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

هەروەها لە شاری بانە ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بە‌هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان یادی دوکتور شەرەفکەندی و هەموو شەهیدانی حیزب و گەلیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.