کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماوەی ١٩ساڵە هۆڵەکانی سینەما لە شاری مەهاباد داخراون

19:08 - 22 خەرمانان 2722

ماوەی ١٩ ساڵە هۆڵەکانی "سینەما"ی شاری مەهاباد داخراون و هەتا ئێستا هەوڵ و تێکۆشانی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی ئەو شارە بۆ کرانەوەی لانیکەم "سینەما"یەکی نوێ یان گەڕۆک بێئاکام ماوەتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەسەر داواکاریی هاوڵاتییان، هەوڵ دراوە سینەما "تەربیەتـ"ـی ئەو شارە دووبارە دەست بە کار ببێتەوە بەڵام بەهۆی کۆنبوونی بینای ئەو سینەمایە کە پێویستیی بە نۆژەنکردنەوە هەیە هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکی بۆ ئەنجام نەدراوە.

هەروەها پرۆژەی دروستکردنی "پەردیس سینەمای ئومید" و سینەمایەکی گەڕۆک لەو شارە سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی ڕێژیم بەهۆی تەرخاننەکردنی تێچووی پێویست تەنیا لە ئاستی هیوایەکدا بۆ هاووڵاتییان ماوەتەوە.

شاری مەهاباد پێشتر سێ هۆڵی "سینەما"ی هەبووە بەڵام بەشێوەیەکی سیستماتیک بو دوورخستنەوەی خەڵک لە دنیای هونەر هەر "سێکـ"ـیان داخراون.