![](/content/upload/1/news/55754_w920.jpg)
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان و ئەرمەنستان، شەوی دووشەممە، شەڕ و تێکهەڵچوونێکی بەربڵاو لە نێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچە سنورییەکانیاندا ڕووی داوە.
هەروەها تۆپخانە و دڕۆنەکانی ئازەربایجان بەچڕی هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی "واردنیس، گوریس، سوتک و جرموک" لە ڕۆژهەڵاتی ئەرمەنستان.
لەو پەیوەندییەدا وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی "ئەرمەنستان"وێرانکارییەکی زۆریان لە لای "داشکسان، کلجبار و لاچین" خوڵقاندووە کە ڕێژەیەکی زۆریان لە خاكی ئەو شوێنانە مینڕێژ کردووە.
"ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە بەیانییەیەکدا دژکردەوەی بەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێشان داوە و داوای کردووە کە بە زووترین کات ئەو هێرشانە ڕاگرن.