کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت

19:31 - 22 خەرمانان 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خەرمانان بەشێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە گوندی "حاجی‌ئاباد"ی سەر بە ناوچەی چۆمی "جەخەتوو"ی شاری بۆکان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە کە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.

جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەو سەردانەدا کەمێکیان شتومەکی خواردن بۆ ئەو بنەماڵانە بردووە و داواشیان لێ کردوون کە ڕێگە بدەن ناوی کوڕە شەهیدەکانیان لە پێڕستی بەناو "شەهیدانـ"ـی ڕێژیمدا تۆمار بکرێن.

ئەو کارەی ڕێژیم ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە و ئەو کارەیان بە بێڕێزی بە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ناو بردووە.

خەڵکی ناوچەکە ئەو داواکارییەی ڕێژیمی ئێرانیان ڕەت کردووەتەوە.