خاتوو "هاوژین نستانی" کچی شەهید "ئەمیر نستانی" ئەندامی حیزبی دێموکرات بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری ڕانیە سەر بە کوردستانی باشوور گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، خاتوو "هاوژین نستانی" کچی شەهید "ئەمیر نستانی" بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای نێوان سلێمانی و ڕانیە گیانی لەدەست داوە و هەروەها لەو ڕووداوەدا دایک و خوشکیشی بە سەختی بریندار بوونه.
خاتوو هاوژین وەک ئەندامی یەکیەتیی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش کار و چالاکی لەو دوو ڕێکخراوەیەدا هەبووە.
خاتوو "هاوژین" کچی شەهید ئەمیر نستانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی "بوڵفەتـ"ـی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی "ئازاد ئاڵی" شەهید بوون و چوونە ڕێزی نەمرانەوه.
حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو ئەندامە چالاکەی حیزب پرسە و سەرەخۆشیی خۆشی، ئاراستەی بنەماڵەی نستانی و خزم و کەسوکاری دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.