کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان/ پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی ڕێژیمی ئێران لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە

12:39 - 23 خەرمانان 2722

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان دەیهەوێ بە پارە و هەندێک پێداویستیی ژیان بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، بەشێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە گوندی "حاجی‌ئاباد"ی سەر بە ناوچەی چۆمی "جەخەتوو"ی شاری بۆکان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە کە ئەم سەردانە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی ئەو گوندەی لێ کەوتۆتەوە.

جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەو سەردانەدا هەندێک پێداویستیی وەکوو خواردنیان بۆ ئەو بنەماڵانە بردووە و داواشیان لێ کردوون کە ڕێگە بدەن ناوی کوڕە شەهیدەکانیان وەکوو شەهیدی کۆماری ئیسلامی تۆمار بکرێن.

ئەو کارەی ڕێژیم ناڕزایەتیی بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ئەو ناوچەیەی لێ کەوتۆتەوە و نەچوونەتە ژێر باری ئەو داوایەی ڕێژیم و پیلانەکەیان پووچەوڵ کردووەتەوە.