کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درەوشانەوەی کچە ورزشوانێکی مەهابادی لە ئاستی ئێراندا

13:18 - 23 خەرمانان 2722

"شەرارە ئەحمەدنژاد"، کچە وەرزشوانی خەڵکی مەهاباد لە کێبڕکێی کێش‌هەڵگرتن لە ئێران، کە لە پارێزگای لوڕستان بەڕێوەچوو پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و میداڵی زێڕی بردەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا کچە وەرزشوانێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "شەرارە ئەحمەدنژاد" یەکەم میداڵی ژنانی پارێزگای ورمێی لە مێژووی کێش‌هەڵگرتن لەو پارێزگایە بەدەست هێنا.

"شەرارە ئەحمەد نەژاد"، لە بەشی کێشی ٤٩ کیلۆ،  ٤٤ کیلۆ قورسایی بە یەک جووڵە و ٥٦ کیلۆ قورسایی بە دوو جووڵە هەڵبگرێ.