![](/content/upload/1/news/55765_w920.jpg)
مێرمنداڵانی پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی ئێران، ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ئالوودەی ماددەی هۆشبەر دەبن.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، نوێنەری پارێزگای خۆراسانی باشوور لە شۆرای پارێزگاکان وتی: لە قوتابخانەسەرەتاییەکاندا مێرمنداڵان بە شێوەیەکی بەرچاو تووشی ماددەی هۆشبەر بوونە و ئەو قوتابییانەی کە کێشەی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەریان هەیە و ئالوودە بوونە ئەگەر وازیشی لێ بهێنن دووبارە ڕوو دەکەنەوە ماددەی هۆشبەری دیکە، لەبەر ئەوەی ئەو ماددەیە لەگەڵ دەمارەکانیاندا تێکەڵ بووە و بە ئاسانییش دەست دەکەوێ و نرخەکەشی گران نییە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆخێکی وای هێناوەتە گۆڕێ کە تەنانەت مێرمنداڵانیش تووشی ماددەی هۆشبەر بوونە و لەوبارەیەوە ئاسانکارییان بۆ کراوە.