![](/content/upload/1/news/55766_w920.jpg)
ئەرتەشی ئۆکراین ڕایگەیاند کە، لە درێژەی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕێژیمی ئێرانی تێکشکاندووە کە هەڵگری ماددەی تەقینەوە بووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی "ئاسۆشەیتێد پرێس" ڕایگەیاند کە، ئیدارەی پەیوەندییەکانی ئەرتەشی ئۆکراین دیمەنی تێکشکاوی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ڕێژیمی ئێرانی بڵاو کردەوە کە لەلایەن ڕووسییەوە بۆ هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین بەکاری هێنراوە کە هەڵگری ماددەی تەقینەوە بووە، بەڵام پێش ئەوەی ئامانجی خۆی بپێکێ لەلایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە تێکشێندراوە.
ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ناوی "شاهید" و دروستکراوی ئێرانە کە تایبەتی هەڵگرتنی مادەی تەقینەوەیە و ڕووسیە بەدژی خەڵکی ئۆکراین کەڵکیان لێ وەردەگرێ.