لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە حیزبە سیاسییەکان بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی یەکبوونەوەی حیزبی دیموکرات سەردانی نوێنەرایەتیی حیزب لە شاری هەولێریان کرد.
لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ٢١ و ٢٢ی خەرمانان (١٢-١٣/٩/٢٠٢٢)دا دەیان حیزب و لایەنی سیاسی، لە چوار بەشی كوردستانەوە بەبۆنەی یەكبوونەوەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكرات لە شاری هەولێریان كرد و لەلایەن شاندی پێشوازیكەری ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموكراتەوە بە سەرپەرستیی محەممەد نەزیف قادری پێشوازیان لێكرا.
لەو کۆمەڵە سەردان و دیدارە بەجیایەدا، شاندی نوێنەرایەتیی ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانە وێڕای دەربڕینی دڵخۆشیی و پیرۆزبایی خۆیان بەبۆنەی ئەو بڕیارە مێژووییەوە كە یەكبوونەوەی حیزبی دێموكراتی مسۆگەر كردووە، هیوایان خواست ئەو ئەزموونە سەركەوتووانەیە بكەوێتە خزمەت تەبایی و یەكڕیزی بزووتنەوەی نەتەوەیی كوردستان لە هەرچوار بەشی كوردستان.
ناوی بەشێک لەو حیزب و لایەنە سیاسییانە کە سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبیان کردووە بریتین لە:
لە باشووری کوردستان:
- مەڵبەندی ٣ی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان
- حیزبی شیووعیی كوردستان
- حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
- یەكیەتی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان
- بزووتنەوەی دێموكراتی گەلی كوردستان
- حیزبی ڕزگاریی كوردستان
- پارتی پارێزگارانی كوردستان
لە باکووری کوردستان
- پارتی دێموكراتیكی گەلان HDP
- پارتی ماف و ئازادی HAKPAR
ـ پارتی سۆسیالیستی كوردستان PSK
- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
- كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان
- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
- حیزبی كومۆنیستی ئێران- كۆمەڵە
ـ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
- پارتی سەربەستیی كوردستان
- بزووتنەوەی كۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
- پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان
لە ڕۆژاوای کوردستان:
- ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی لە سووریە ENKS كە لە شازدە حیزب و لایەنی سیاسی پێكهاتووە
- پارتی یەكیەتی دێموكراتی كورد لە سووریە
- پارتی دێموكراتی كوردستان- سووریە
- پارتی گەلی كوردستان لە سووریە
- پارتی شەپێلا پێشەڕۆژ