کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ئاگر گرتنی قامیشەڵانەکانی زرێباری مەریوان لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە

11:50 - 12 خەرمانان 2722

گۆلی زرێباری مەریوان بۆ جارێکی دیکە ئاگری گرت و بەو هۆیەوە دەیان دۆنم زەویی لە دەوروبەری زرێبار سووتاون.

بەپێی هەواڵی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان قامیشەڵانەکانی گۆلی زرێباری مەریوان بە شێوەی گوماناویی بەردەوام ئاگری تێبەردەدرێ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێرانیش لەو بارەیەوە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە و گرینگیش بەو بابەتە نادەن.

خەڵکی ناوچەکەش دەڵێن ئاگرگرتن و لەنێوچوونی سروشتی کوردستان بە گشتی یەکێک لە پیلانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانە و لەم دواییانەشدا بەهۆی ئاگرتێبەربوونی گۆلی زرێبار دەیان دۆنم زەوی سووتاون.

ناکارەمەیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و کەمتەرخەمییان سەبارەت بە سەرچاوە سروشتییەکان بووەتە هۆی وشکبوون و لەنێوچوونی سروشتی کوردستان.

 جیا لەوەش سپای تێرۆریستی پاسداران ساڵانە بە هۆکاری جۆراوجۆر دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان ئاگر تێبەر دەدا و بە تەواوی سروشتی کوردستان خەریکە لەنێو ببات.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان جیا لەوەی هیچ قازانجێکی بۆ خەڵک نەبووە بەڵکوو سروشتیشی لەنێو بردووە.