کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان لەژێر هەڕەشەی وشکبوونی ژینگەییدان

11:32 - 24 خەرمانان 2722

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ٤٠٠ هێکتار لە باخەکانی گوندی "کەرەم بەست" سەر بە بەشی "بێڵەوار" لە شاری "کرماشان" پێویستیان بە ئاوەدانیی خێرا و پێویستە و بەهۆی نەبوونی ئاو لەژێر هەڕەشەی وشکبووندان.

هەروەها دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە "لوڕستان" لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو بووەتەوە بەشێوەیەک لە پاییزی داهاتوودا دۆخەکە ئەستەمتر دەبێت.

لەو پەیوەندییەدا سەرچاوە ئاوییەکانی "کۆیەشت و ڕوومشکان" لەو پارێزگایە لەگەڵ دابەزینی کەمیی ئاو بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی ژینگەناسان کارەساتێکی ژینگەیی بەرفراوان لەو ناوچەیە بەڕێوەیە.

سەرەڕای وشکەساڵی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندییدار، ڕێژیمی ئێران سیستماتیک بۆ گۆڕینی دێموگرافیای کوردستان و بەگشتی ناوچەی زاگرۆس خەریکی وشککردنی سەرچاوە ئاوییەکانە و ژینگەکەی لەنێو دەبات.