کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە

12:36 - 24 خەرمانان 2722

کوڕێک بە ناوی "عوسمان پاڵانی" خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و بکوژەکانی دواتر ئەسیدیان بە ڕوخساریدا کردووە.

ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان تەرمی کوڕێک بە ناوی "عوسمان پاڵانی" کوڕی عەلی، دۆزراوەتەوە کە وا دەرکەوتووە کە سەرەتا خنکێندراوە  و دواتر ئەسید بە ڕوخساریدا پرژاوە.

"عوسمان پاڵانی" خەڵکی گوندی "ئیمام عەباس" سەر بە شاری "سەرپێڵ زەهاو" بووە کە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٦٨ی هەتاوی لەدایک بووە؛ ناوبراو سەڵت و کوڕێکی زۆر خۆشناو بووە و لە "دەوڵەت ئاباد"ی کرماشان نیشتەجێ بووە.

"عوسمان پاڵانی" برای شەهید "حوسێن پاڵانیـ"ــیە. برایەکی دیکەشی بە ناوی "کەریم پاڵانی" چەندین ساڵ پێشمەرگەی حیزب بووە کە ئێستاش ئەندامی حیزبە.

هۆکاری کوشتنەکەی ناڕوونە و هەتا ئێستا بۆ بنەماڵەکەی ڕوون نەبووەتە کە کوڕەکەیان چۆن کوژراوە.

پزیشکی دادوەری بە بنەماڵەکەی وتووە کە سێ مانگی دیکە سەبارەت بە چۆنیەتیی کوژرانی کوڕەکەتان ئاگادارتان دەکەینەوە، کە ئەمەش ئەو گومانەی لای بنەماڵەی "عوسمان پاڵانی" دروست کردووە کە ڕێژیمی ئێران خۆی دەستی لە کوشتنی ئەو کوڕەدا هەبووبێت.