کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار، بانە و دێولان بۆ یادی شەهیدانی میکونۆس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

13:16 - 24 خەرمانان 2722

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "پیرانشار" بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدانی "میکونۆس"، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا وێنەی شەهیدانی "میکونۆس" بڵاو کراوەتەوە.

ئەو شوێنانەی ئەو چالاکییەیان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "بادیناوێی مەنگوڕان، دیواری پاسگای لکبن، گۆندی دەشتی قۆڕێ، سەرەتای گوندی لکبن، گوندی کانی مەلا، کانی بوداغ، خورینج، شیرکەتی نەوتی لکبن، قوتابخانەی حاجی غەڵدە، گەرگوولی سەرێ، گوندی پەسوێ".

هەروەها لە قوتابخانەی "مینەی خدر" لەسەر ڕێگای "ئەحمەد ئاوا" سەر بە شاری "بانە" ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی ئەو یادەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "دێولان" و دەورووبەری بەبۆنەی ۲٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "شەرەفکەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزب لەو ناوچەیە پووستێرو وێنەی تایبەت بە شەهیدانی "بێرلینـ"ـیان  بڵاو کردووتەوە.

ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "نێوشاری دێولان، گەڕەکەکانی جەهادگەران، شافعی، ئاویەر، بەهاران، کەلەملە، پارکی لالە، قوتابخانەی تەعریف، دەورووبەری ئیتحادیە و تۆمارکردنی باری کەسییەتیی دێولان، مزگەوتی غەزاڵی، گەڕەکی گەناوە، تەواوی مەسکەن مێهرەکانی شار، گەڕەکی کۆنی دێولان و ڕێگای کامێران ــ دێولان".

هەروەها گوندەکانی "بەکرئاوا، عەلی ئاوای موشیر، کێلە گلان، سۆف ئاوا، ئەحمەد ئاوا، ئەمیر ئاوا، نەبی ئاوا، گرد میران، سڵسڵە، سەدی مەعدەنی، سەنگ سیا، تەیمەز قولی" ئەو شوێنانەن کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووه.