ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە، بانە و دێولان، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی دوکتور سادق شەرەفکەندی و شەهیدانی "میکونۆس" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەوینداران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری پیرانشار و نەغەدە بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان سییەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری "دوکتور سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد، ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا کراوە بریتین لە: بادیناوێی مەنگوڕان، دیواری پاسگای لەگبن، گوندی دەشتی قوڕێ، سەرەتای گوندی لەگبن، گوندی کانیمەلا، کانی بوداغ، خورینج، شیرکەتی نەوتی لەگبن، قوتابخانەی حاجی غەڵدە، گەرگولی سەرێ، گوندی پەسوێ.
ئەو چالاکییە بە وێنەی شەهیدانی "میکونۆس" بەتایبەت وێنەی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" ڕازابووەوە.
هەروەها لە قوتابخانەی "مینەی خدری" لە سەر ڕێگای "ئەحمەداوا" سەر بە شاری "بانە" ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی ئەو یادەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.
لەلایەکی دیکەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی "دێولان" و دەورووبەری بەبۆنەی ۲٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆکرانی دوکتور "شەرەفکەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی تێکۆشەری حیزب لەو ناوچەیە پووستێر و وێنەی تایبەت بە شەهیدانی "بێرلینـ"ـیان چاپ و بڵاو کردەوە.
لە نێوشاری دێولانیش، گەڕەکەکانی جەهادگەران، شافعی، ئاویەر، بەهاران، کەلەملە، پارکی لالە، قوتابخانەی تەعریف، دەورووبەری ئیتحادیە و ناوەندی تۆمارکردنی باری کەسییەتی دێولان، مزگەوتی غەزاڵی، گەڕەکی گەناوە، تەواوی مەسکەن مێهرەکانی شار، گەڕەکی قەدیمی دێولان و ڕێگای کامێران ــ دێولان چالاکیی تەبلیغی تێدا ئەنجام درابوو.
هەروەها گوندەکانی بەکراوا، عەلیاوای موشیر، کێلەگلان، سۆفاوا، ئەحمەداوا، ئەمیراوا، نەبیاوا، گردمیران، سڵسڵە، سەدی مەعدەن، سەنگسیا، تەیمەز قولی ئەو شوێنانە بوون کە لە دێولان چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چوو.