کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری بێکاری لە سەردەشت و کۆچکردنی لاوان بۆ دەرەوەی وڵات بەرز بووەتەوە

11:51 - 12 خەرمانان 2722

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاری لە شاری سەردەشت ساڵانە زیاتر لە ٥٠٠ لاوی ئەو شارە ڕوو لە هەندەران دەکەن.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە زاری "کەماڵ حوسێن‌پوور" بەناو نوێنەری خەڵکت سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسدا  وتوویەتی: "ئاماری بێکاری لە شاری سەردەشت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ساڵانە ٥٠٠ تا ٦٠٠ کەس لە گەنجانی ئەو شارە بەهۆی بێکاری و نەبوونی هیوا بە داهاتوو بە مەبەستی دابینکردنی داهاتوویەکی گەشتر ڕوو لە هەندەران دەکەن و وڵات بەجێ دەهێڵن.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە هەتا ئێستا بەردەوام لە هەوڵی توانەوەی خەڵکی کورستان و بەتایبەتی لاوان بووە و هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆ کوردستان و هەلی کار بۆ خەڵک دابین نەکراوە و سالانە بە خەڵکێکی زۆر بە ناچار وڵات بەجێ دە‌هێڵن.